لە رۆژانی ڕابردوودا، 3 هاووڵاتی بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکانیان و 2 هاووڵاتی دیکەش لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “فرەیدوون نامداری” تەمەن 55 ساڵ و هاوسەرەکەی “شوعلە ڕوحی” خەڵکی شاری سنە، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەیان، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە. هەروەها 3 هاووڵاتی دیکەش بە ناوەکانی “مۆتەهێرە گونەیی” چالاکی خویندکاری، “ئیرەج شەکوور و پێدرام عەبهەر” دوو هاووڵاتی بەهایی لە شاری تاران، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکانیان دەستبەسەر و رەوانەی زیندانەکانی ڕژیم کران.
