لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەحرەین، لانکیەم 41 شارومەندی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنیەکانی بەحرەین، چەندین ککەس و گروپی پەیوەندیدار بە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پاش دەستبەسەرکرانیان، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ڕەوەندی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە ناسنامەی دەستبەسەرکراون زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
