کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی 4 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و ورمێ

دەستبەسەرکرانی 4 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و ورمێ 3

لە رۆژانی ڕابردوودا، 4 هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی،عەیوەز بەهنەمونیان، شەعبان ئەحمەدوەش، ئیبراهیم ئەحمەدوەش و داریوش ڕەحیمیبە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر مالەکانیان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و پشکنینی کەلوپەلەکانیان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.