کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری تیکاب

دەستبەسەرکرانی گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری تیکاب 2

ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، “محەممەد عیبادی“، گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شاری تاران کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد عیبادی لە تاران کار دەکات و بۆ سەردانی خێزانەکەی گەڕابووەوە تیکاب، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ تاران گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم گەنجە بە شێوەیەکی ڕوون دیاری نەکراوە.