کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی کەسێکی دیکە لە شاری میاندواو

دەستبەسەرکرانی کەسێکی دیکە لە شاری میاندواو 3

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی دانیشتووانی شاری میاندواو، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، دانیشتوویەکی دیکەی خەڵکی گوندی سەرچنار بە ناوی “مامل ئازەربەرزین” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “مامل ئازەربەرزین” لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم سێ کەسی دیکەی خەڵکی میاندواو بە ناوەکانی “مەنسوور کەربەلایی، حەسەن ماملی ئازەر و سەید سالار سەید ڕەحمەتی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو چوار گیراوە لە بەر دەستدا نییە.