کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

دەستبەسەرکرانی کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێ

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٨٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی ناڕەوا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، فلاوەرجان، ئەردەبیل و چەندین شاری دیکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، “کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم”، “ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات” و هەروەها “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە دەستبەسەرکراوان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دەرمان و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.