کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ژینگەپارێزێکی کورد  لە شاری مەریوان

دەستبەسەرکرانی ژینگەپارێزێکی کورد لە شاری مەریوان 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینگەپارێزێک لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویهادی ڕەبووسە،L بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە یەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.