کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران

دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی شەڕەکەوە، لانیکەم ٩٠ هاووڵاتیان لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەم دەستبەسەرکردنانە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات، سپای پاسداران و هێزەکانی فەرماندەیی ئینتزامییەوە ئەنجام دراون. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، ١٠ کەس لە پارێزگای مازندەران، ١٠ هاووڵاتی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و ٣ کەسی دیکە لە پارێزگای خوزستان دەستبەسەر کراون. هەروەها سپای پاسداران لە پارێزگای قوم ڕایگەیاندووە کە ١٣ هاووڵاتی لەو پارێزگایە بە تۆمەتی “کردەوە دژەئەمنییەکان” دەستبەسەر کراون. لە هەمان کاتدا، پۆلیسی فەراجا لە ڕاگەیاندنێکی جیاوازدا باس لە دەستبەسەرکردنی ٥٤ هاووڵاتی دیکە دەکات و ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە هەوڵیان داوە داتاکانی شوێنە گرنگەکان بۆ خزمەتگوزارییە سیخوڕییەکانی وڵاتانی بەشدار لە شەڕدا بنێرن. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ناسنامەی ئەم کەسانە، بارودۆخی یاساییان یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە.