ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە مەهاباد و هەندێک ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەیانی ڕۆژی هەینی هاووڵاتییەکی بە ناوی “وەهاب حسێن زادە” بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی فەزایی دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. هاوکات شارومەندێکی دیکەی خەڵکی هەمان شار بە ناوی “هۆیار زەهابی” تەمەن ٢١ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد، بە ناوی “جەلال عەلەوی” بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە. لە هەمان کاتدا دوو برای کورد بە ناوەکانی “نیما و ماهان هیمەتی” لە شاری ئیسفەهان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و ڕەوانەی بەندیخانەی دەستگرد کراون. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، مەنسوور و مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە، خەڵکی گوندی خەلیفانی نەغەدە، لە ئەنجامی هێرشی توندوتیژی هێزەکان بۆ سەر ماڵی باوکیان دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە هێزەکان بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکە، ئەندامانی بنەماڵەکەیان داوەتە بەر لێدان و کەلوپەلە تایبەتییەکانیان زەوت کردووە.
