کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت

دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە کوردستان، پێنج هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد و سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپوور، لە شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشت دەستبەسەر و دەستبەجێ بۆ گرتووخانەی ورمێیان گواستنەوە. لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و سێ کەسیان بە ناوەکانی سەردار ئوستادئەحمەدی، مستەفا ئیبراهیمی و کەماڵ پیرانپوور، بەبێ نیشاندانی حوکمی قەزایی دەستبەسەکراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی دەستبەسەرکراوانی مەهاباد بە نادیاری ماوەتەوە و هەروەها دەستبەسەرکراوانی سەردەشت، لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.