ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی ئوستانی کەرکوک ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا ٧٧ کەسیان بە تۆمەتی “تیرۆر” دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی زۆریش چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو ئۆپراسیۆنەدا ١٧ تیرۆریست و ٦٠ داواکراو بەتۆمەتی “تیرۆر” دەستگیر کراوە و هاوکات حەوت شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی داعشیان لەناوبردووە و ٥٩ ئامێری تەقینەوە و ٢٤ موشەک و چەندین جۆر تەقەمەنی دیکە دەستیان بەسەردا گیراوە.