کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە 3

لە ماوە ڕۆژانی ڕابردوو پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی “نەوزاد کەریمی خەڵکی مەریوان، وریا موئەید خەڵکی سنە، عەلی سەحرایی خەڵکی کرماشان، کەژان سەمەدی و کچەکەی بە ناوی شیلان ئومێد پەنا خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە سنووری بانە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کەسانە کە ئەندامی پێشووی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون، کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ تورکیە (لەوێشەوە بۆ ئەورووپا) و لە لایەن چەند قاچاخچییەکی مرۆڤەوە براونەتە سنووری بانە هەتا لە سنووری ورمێوه‌ خۆیان بگەیەننە وڵاتی تورکیە و لە ڕێگادا کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا و دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج کەسە دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری سنە گوازراونەتەوە و هه‌تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.