کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شاری شنۆ

دەستبەسەرکرانی ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شاری شنۆ 1

چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێی سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانیپێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ ساڵ، سامان حەسەنزادە تەمەن ١٧ ساڵ و حەسیب حەسەنزادە تەمەن ١٨ ساڵڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای شاری شنۆ دەستبەسەر کران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشه‌وا شاداب  ڕۆژی ڕابردووش بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە کاتژمێر ١٢ی شەو ئازاد کرابوو.جێگای ئاماژه‌یه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستەبسەرکرانی ئەو ٤ مێرمنداڵە و هەروەها چاره‌نووسیان لە بەر دەستدا نییە.