کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ٣ هاووڵاتیی لە شارەکانی کرماشان و بانە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

دەستبەسەرکرانی 3 هاووڵاتیی لە شارەکانی کرماشان و بانە لە لایەن هێزەکانی

لە رۆژانی ڕابرددوودا، ٣ هاووڵاتیی لە شارەکانی کرماشان و بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “نیلوفەر حەقی بوژانی” تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان، “خەسرەو کەرەمپوور” و “شیرزاد چاوشینی“  لە شاری بانە  لە لایەن ئەو هێزانەوە لە ماڵی خۆیان و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەو شارانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.