کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی هەشت کەس لە شاری بانە

دەستبەسەرکرانی هەشت کەس لە شاری بانە 1

لانی کەم هەشت كه‌سی دانیشتووی شاری بانە بە ناوەکانی “جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، ئەحمەد حوسێن پوور،  محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی”، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون خەڵکی گوندی “ساوان” و گوندی “سێوچ”ی شاری بانەن و بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کراون. جێگەی ئاماژەیە “محەمەد مەحمودزادە و ڕەحمان ساڵحپوور” لە ماڵی خۆیان و شەش کەسی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون. تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو کەسانە لەبەردەستدا نییە.