کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مێهرانی ئیلام

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مێهرانی ئیلام 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەهدی کەریمی”، هاووڵاتی خەڵکی مەلکشاهی ئیلام، پاش بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتڕوە لە شاری مێهران دەستبەسەر کرا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی جۆزەردان لە شاری مێهران بە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە مەهدی کەریمی پێشتر بەهۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو و بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەبەردەم فەرمانداری مەلکشاهی، کەوتبووە ژێر چاودێری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم. شایانی باسە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە وێنەی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە هێشتا سەبارەت ڕەوەندی لێپرسینەوەی ناوبراو زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.