بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شوانه دیوازی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری “میاندوئاو” دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 22ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە هێرش بۆ سەر ماڵی “شوانه دیوازی” لە گوندی “سەرچنار“ی سەر بە شاری “میاندواو“، بەبێ بەڵگەی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ئەم هاووڵاتییە تەمەن 48 ساڵە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ماڵەکەشیان پشکنیوە.
