کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد 2

ڕۆژیچوارشەممە٤یخەرمانانی١٤٠٥یهەتاوی،هاووڵاتییەکی کورد بە ناویعەلی ڕەسووڵنژادلەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە شێوەیەکی کتوپڕ، ڕێگەیان نەداوە هیچ پەیوەندییەک بە بنەماڵەکەیەوە بکات یان ئاگاداریان بکاتەوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی ڕەسووڵنژاد سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام لە ناوەندە ئەمنییەکانی مەهاباد، نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بەدەست بهێنن.