رۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “شۆرش ئەبوبەکری” ناسراو بە “شۆرەسوار”، رۆژی ڕابردوو پاش بانگێشتکرانی لە لایەن بەرپرسانی دادگای سەردەشتەوە و ئامادەبوون لە بینای ئەو دادگا، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دراشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
