کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار 2

هاووڵاتییەکی خەڵکی جەڵدیانی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “یووسف سەکر” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شاری مهاباد دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “یووسف سەکر” بە بێ بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەش بەمەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.