کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان 1 0

 

 

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەبوبەکر قادربۆکانی” تەمەن ٥٥ ساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.