کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە 1

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویسۆران عەبدوڵڵازادەبە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.