لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕەسووڵ یوسفی ئازەر“، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “بەفرەوان” سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی زیندانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە.
ناوبراو دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا ڕاگیرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی پێنج مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کراوە.
