ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئاوات سورگولی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
