رۆژی پێنجشەممە 6ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەسەبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی میلاد عەلایی نەسەب خەڵکی ناوچەی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، رۆژی پێنجشەممە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ نیشان دانی بەڵگەی قەزایی و بە توندوتێژی دەستبەسەر و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەو کەسە لەبەردەستدا نیە. شایانی باسە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە ئەگەری ئەشکەنجە و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەو هاووڵاتیایەیان ڕاگەیاندووە و داواویان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووەکە گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زۆرتر بکەنەوە.
