ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “کەریم ڕەسوولی”، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەهاباد، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها جۆخی تەندروستی ناوبراو زیانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
