ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، “شایان هۆشیار“، چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شایان هۆشیار کە خوێندکاری دکتۆرای مێژوویە، پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە ورمێ بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕاندنی ماوەیەک لە زیندانی ناوەندی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
