ڕۆژی سێشەممە 30ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “یونس حەسەن خان” لە ناوچەی “ئاڵەشین“ی بۆکان، لە کاتی ئاویاری زەوییەکانیدا، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
