کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد 1

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی ئاوات ڕۆستەمی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی مانەوەی ناوبراو ڕوویداوە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەرکراوە. شایانی باسە کە  سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو بڵاونەکراوەتەوە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.