کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار 1 3

بەیانی دووشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویعەبدوڵڵا نەبی زادەخەڵکی گوندیچیانەسەر بە شاری پیرانشار، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.