ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، “نەسرین ستودە” چالاکی مافی مرۆڤ و بەندکراوی سیاسی پێشوو، لە لایەن هزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو چالاکوانە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و کۆمەڵێکی زۆر لە کەلوپەلەکانی زەوت کراوە و ناوبراو ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
