ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەنسور قادرزادە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسالمییەوە لە شاری بوکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، مەنسور قادرزادە، تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “قاڵوی زیندان“ی سەر بە شاری مەهاباد و دانیشتووی ناوچەی میراوای بوکانە. ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە و بە بێ پێشاندانی بڕیاری قەزایی دەستبەسەر و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئاشکرا نەکراون. هەروەها زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
