کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی خانەنشین لە شیراز

دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی خانەنشین لە شیراز 2

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، عەلی ئەحمەدی، مامۆستایەکی خانەنشینی فێرکاری و پەروەردە، لە شاری شیراز دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەم مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ زیندانی عادڵ‌آبادی شیراز گواستراوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، عەلی ئەحمەدی خەڵکی ناوچەی نورئابادی مەمسەنییە و پێشتر وەک مامۆستای قوتابخانەکان کاریکردووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان دۆخی تەندروستی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.