کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ 1

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لانیکەم حەوت دانیشتووی خەڵکی گوندەکانی “سینگان و بێمزورتێ”ی سەر بە شاری شنۆ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وتەی یەکێک لە ڕێبەرانی گیانبەختکردووەی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بێموزورتێ و بەبێ بەڵگەی دادوەری “مەلا محەممەد تەهازادە” پێشنوێژ، فەرعان ئیبراهیمی” ئەندامی شوورای گوند و هەروەها “عەبدولڕەحمان سادقی” دێهیاری ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووە و هاوکات لە گوندی سینگان هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چوار کەسیان بە ناوەکانی فەرهەنگ کەرامەت تەمەن ٢٧ ساڵ، خۆشناو عەینی تەمەن ٣٢، پیرۆت تابناک تەمەن ٤٢ ساڵ و سیامەند کەرامت دەستبەسەر کردووە.