کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٦٨ هاووڵاتی لە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی شەڕ

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٦٨ هاووڵاتی لە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی شە

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنیەکان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم ٦٨ هاووڵاتیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی شەڕ دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکان، ئەو کەسانە بە تۆمەتی وێنەگرتن لە ئەو شوێنانە کە بوون بە ئامانجی هێرشەکان و پەیوەندی لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.