کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی قوربان عەباسی لە نەغەدە

دەستبەسەرکرانی قوربان عەباسی لە نەغەدە 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، قوربان عەباسی، کۆمەڵناس و چالاکوانی مەدەنی دانیشتووی شارستانی نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم چالاکوانە کە بە کەسایەتییەکی ناسراوی کۆمەڵناسی لە ناوچەکەدا ناسراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.