کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی عوسمان بایەزیدی لە شاری پیرانشار

دەستبەسەرکرانی عوسمان بایەزیدی لە شاری پیرانشار 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناویعوسمان بایەزیدیلە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەشەمە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.