ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ، “حەسەن خانجانی موەقەر” دادوەریی گشتی و ئینقلابی شاری هەمەدان باسی لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەمەدانی کرد کە بەڕێوبەری ١٥ کاناڵی تلگرامی بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامهی ئهو لاوە كه تهمهنی ٢٣ ساڵه ئاشکرا نەکراوە و به تۆمەتی هەبوونی گروپێکی میوزیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلگرام و بڵاوکردنەوەی بێ ئەخڵاقی دەستبەسەر کراوە و سەرجەم کاناڵەکانیشی بە فەرمانی ئەو دادوەرە بلۆک کراوە.