کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی شارومەندێکی ئێرانی_بریتانیایی لە لایەن پۆلیسی بریتانیاوە

دەستبەسەرکرانی شارومەندێکی ئێرانی بریتانیایی لە لایەن پۆلیسی بریتانیاوە 2

پۆلیسی دژە تێرۆری بریتانیا شارومەندێکی دووڕەگەزی ئێرانی_بریتانیاییی بە تۆمەتی بەشداربوون لە پلاندانانی هێرش بۆ بنکەی ئاسمانی فیرفۆرد لە بریتانیا دەستبەسەر کردووە.

بەپێی دوایین زانیاری، پۆلیسی دژە تێرۆری بریتانیا ڕایگەیاندووە ئەم کەسە شەشەمین گومانبارە کە لە پەیوەندی بە هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر بنکەی ئاسمانی فیرفۆرد دەستبەسەر کراوە. پۆلیس گومان دەکات ناوبراو لە پرۆسەی ئامادەکردنی کرداری تێرۆریستیدا بووە و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری تێوەگڵانی وڵاتێکی بیانی لەم دۆسیەیەدا بەردەوامە. لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بریتانیای لە تاران بانگهێشت کردووە و خوازیاری ڕوونکردنەوەی فەرمیی لەسەر ئەم تۆمەتانە بووە.