رۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، سێ ژینگەپارێزی خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، خەلیل پەرەندەک، شەهاب سۆلەیمانی و ئیدریس گۆل محەممەدی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون و سەرەرای سەردانی بنەمالەکانیان لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ماننەوە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
