کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و قوروە

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و قوروە 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شارەکانی سنە و قوروە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانیڕەشید حسامی، جەلال خودامۆرادی و موحسێن حسێن پەناهیلە رۆژانی ڕابردوودا، لە لایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی زانیارییەکان، جەلال خودا مۆرادی و موحسێن حسێن پەناهی دوو کەس لە کاسبکاران و بازارییانی شاری سنە بۆ واژوو کردنی نامەیەک سەبارەت بە بەشداری نەکردن لە مانگرتنە گشتییەکانی رۆژی چوارشەممە، بۆ ئیداری ئەماکن بانگهێشت کران و پاش ئەوە لە لایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.