بەیانی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە کە هێشتا ناسناویان بە دەستمان نەگەیشتووە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
