کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاری بانه‌

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاری بانه‌ 2

سێ هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “ڕەحیم محەممەدی، حەکیم محەممەدی و نەوید شەریف پوور” کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ زیندانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراونەتەوە و بە هاوکاری و سیخوڕی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کراون.