کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەمالەیەک لە دیواندەرە

دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەمالەیەک لە دیواندەرە 2

رۆژی هەینی 23ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانیمەریەم مورادیان و سیروس حەمیدیو منداڵە تەمەن 16 ساڵەکەیان بە ناو کوردیا حەمیدی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندەوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو سێ شارومەندەی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، پاش لێپرسینەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کراون و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون.