لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١٨ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤی كوردستان، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا، لانیکەم ١٨ مێرمناڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە شارەکانی کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون. زۆرینەی ئەو دەستبەسەرکراوانە کە ژمارەیان ١٧ کەسە، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران دەستبەسەر كراون. شایانی باسه لهو مێرمنداڵانه ١١ كهس لە ئۆستانی ورمێ، ٤ کەس له ئۆستانی كرماشان و ٣ كهسی دیكهش له ئۆستانی سنه لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون