کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی و ژینگەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی و ژینگەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی موعەلیمان له‌ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمانی کوردستان _ لقی مەریوان بە ناوی “جەبار دووستی” تەمەن ٦١ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “جەبار دووستی” و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی، ماڵەکەشیان پشکنیوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە. بەپێی هەواڵێکی دیکە لە شاری مەریوانەوە، “ڕێبوار مەحموودی” تەمەن ٢٩ ساڵ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردان لە مەیدانی باوەڕەشی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.