کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بۆکان و بجنورد

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بۆکان و بجنورد 1

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی زیندانەکەی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان،ئامانج محەممەد پووررۆژنامەنووس و خەڵکی شاری بۆکان، رۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانان، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و تەنانەت دەستیشیان بەسەر کەلوپەلەتاکەکەسیەکانی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە. هەروەهامێهدی پاکمێهرگۆرانی پێژ و وەرزشوانی کورد و خەڵکی بجنورد کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە دەستبەسەر کراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و رۆژی دووشەممە ٣٠ی خەرمانان، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی بجنورد کرا