کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سەقز و ئیلام

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سەقز و ئیلام 1

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز و مەلکشاهی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە 9ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەلکشاهی ئیلام بە ناوی “سەعید ئاسارە”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی شاری سەقز بە ناوی “ڕەزا ڕەجەبی” لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.