لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، ئەو دوو شارۆمەندە کە هێشتا ناسنامەیان بڵاو نەکراوەتەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل” دەستبەسەر و بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
