ڕۆژی دووشەممە 15ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پاوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “شلێر مودیرزادە” و هاوسەرەکەی “ڕاشد ئیمامی“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
